zagros news agency

حکومەتی فەرەنسا دەستی لەکار کێشایەوە

حکومەتی “میشڵ بارینە” سەرۆک‌وەزیرانی فەرەنسا، دوای ئەوەی ئەندامانی ئۆپۆزسیۆن لە پەرلەمانی ئەم وڵاتە دەنگیان پێی نەدا، لە کار کەوت.
لەکارکەوتنی حکومەتی فەرەنسا وەک دووهەمین دەستەڵاتی ئابووریی یەکێتیی ئەورووپا بووەتە هۆی قووڵتربوونەوەی قەیرانی سیاسی.
نوێنەرانی ڕاستی توندڕەو و بەشی چەپی پەرلەمانی فەرەنسا، رۆژی چوارشەممە ٤ی کانوونی یەکەم، بە‌یەکەوە پشتگیریان لە پێڤاژۆی لێسەندنەوەی متمانە لە حکوومەت کرد و ئەم پێڤاژۆیە بە ٣٣١ دەنگی ئەرێ، زۆربەی دەنگانی بۆ خۆی کۆکوردەوە.
نووسینگەی سەرۆک‌کۆماری فەرەنساش بڵاوی کردەوە “بارنیە” رۆژی پێنجشەممە داوای دەست‌لەکارکێشانەوەی داوەتە سەرۆک‌کۆمار.
بە گوێرەی زانیاراییان لە ماوەی زیاتر لە ٦٠ ساڵی ڕابردوودا، ئەمە یەکەم جارە پەرلەمانی فەرەنسا دەنگ بە هەڵوەشانەوەی حکوومەت دەدات.
ئیمانۆئیل مەکرۆن، لە کاتیکدا دوو ساڵ ماوەی سەرۆک‌کۆمارییەتیی ماوە، بۆ هەڵبژاردنی جێگرەوەی حکومەتی لە کار لادراو دژوارییەکی زۆری لە پێشدایە.

هەواڵی پەیوەندیدار

حۆو بایدن واژوو له‌سه‌ر پڕۆژە یاسایه‌كی نوێی هاوکاری بۆ ئۆکرانیا دەکات

سەڵاح

بە پاڵپشتی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ٦۰۰ لاپتۆپ و داتاشۆ بۆ مامۆستایانی ڕاهێنەر دابین دەکرێت

یاسین

هێرشەکانی ئیسرائیل ١٤ کەس لە لوبنان دەکوژن؛ هۆشداریش به‌ ناوچه‌یه‌ك ده‌دات چۆڵی بكه‌ن

سەڵاح