zagros news agency

فەرماندی ئەرکانی بەرگریی بریتانیا: ئسیرائیل توانای بەرگریی ئێرانی بە تەواوی لە نێو بردووە

تۆنی ڕاداکین، سەرۆکی دەستەی بەرگریی بریتانیا، بە پێگەی هەواڵی بیزنس ئینسایدری ئەمریکی ڕاگەیاندووە، ئیسرائیل لە هێرشەکەی ٢٦ی ئۆکتۆبر بۆ سەر ئێران فڕۆکەی ئێف٣٥ی بەکار هێناوە و نزیکەی هەموو سیستمی بەرگریی ئێرانی لەنێو بردووە.
ڕاداکین گوتی: ئەم هێرشە لانی کەم بۆ ماوەی یەک ساڵ تواناییی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ بەرهەمهێنانی مووشەکی بالیستیی لەکار خستووە.
سەرۆکی دەستەی بەرگریی بریتانیا دەشڵێت، ئیسرائیل لەم هێرشەدا توانای فڕۆکەی ڕاداربەزێنی ئێف٣٥ی نمایش کرد، زانیاریی یەکجار زۆر وردی هەیە و زۆر بەوردییش ئامانجی خۆی دەپێکێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

شاندێکی تەکنیکی حکومەتی هەرێم گەرانەوە بەغدا

سەڵاح

خەمیس خەنجەر دەستلەكاركێشانەوەی لە پۆستی سەرۆكایەتی پارتی سیادە راگەیاند

سەڵاح

ڕاگەیاندراوێک لە لیژنەی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان

یاسین