zagros news agency

وەزارەتی بازرگانی عێراق: پارەی بایەعی بۆ هەر نەفەرێك هەزار دینارە و زیاتر نییە

 

وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، پارەی كرێی وەرگرتنی بایەعی بۆ هەر نەفەرێك تەنیا هەزار دینارە و لەوە زیاتر نییە.

وەزارەتەكە لە راگەیەندراوێکدا ئەمڕۆ چوارشەممە 4ی ئاداری 2026 بڵاویكردەوە، “بابەتی بەشەخۆراک بەتەواوی مسۆگەرە، دابەشکردنیشی بەپێی خشتە پەسەندکراوەکان بەردەوامە بۆ ئەوەی دڵنیابن لە گەیاندنیان بە ئاسانی بۆ هاوڵاتیان بەبێ کەموکورتی و دەستکاریکردن”.

لە راگەیاندراوەكەدا هاتووە، “تیمەکانی چاودێریکردن لە بەشی کۆنتڕۆڵی بازرگانی و دارایی بەردەوامن لە هەڵمەتە مەیدانییەکانیان بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکان بۆ چاودێریکردنی کاری بریکارەکان و دۆزینەوەی سەرپێچییەکان، ئەمە جگە لە چاودێریکردنی بازاڕە بازرگانییەکان و وردبینیکردنی نرخی خۆراک”.

وەزارەتەکە جەختی لەوە کردەوە کە “نرخی بەدەستهێنانی کەلوپەلی بەشەخۆراکی مانگانە بۆ هەر کەسێک هەزار دینارە، بەبێ زیادکردن”.

هەواڵی پەیوەندیدار

سۆلەر دووبارە بەرامبەر ریال دەردەکەوێتەوە

یاسین

نووسینگەی حەج وعومرەی پارێزگای هەولێر ئاگەداریەکی بڵاوکردەوە

سەڵاح

هاوکاریی دارایی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ مانگی(١٠) دابەش دەکرێت

یاسین