ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

وەزیرانی دەرەوەی عێراق، سووریا و ئێران تاوتوێی دۆخی سووریا دەکەن

ئەمڕۆ هەینی، 6-12-2024، عەباس عراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدا و دوایین پێشهاتەکانی دۆخی سووریا لەگەڵ بەرپرسانی عێراق تاوتوێ دەکات.
میدیاکانی عێراق ڕایانگەیاند، عەباس عراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران، بە سەردانێکی فەرمی گیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا و بڕیارە لەم سەردانەدا دوایین پێشهاتەکانی دۆخی سووریا لەگەڵ بەرپرسانی عێراق تاوتوێ بکات.
سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی ئێران، لە کاتێکدایە ترسی تەشەنەسەندنی قەیرانی سووریا بۆ عێراق لە زیادبووندایە، ترسەکەش لە دووبارەبوونەوەی ئەزموونی دەیەی ڕابردووە کاتێک گروپە چەکدارەکان هاتنە ناو خاکی عێراق، بۆیە ئەمە ئێرانی نیگەران کردووە.
دوێنێ پێنجشەممە، ئاژانسی هەواڵی عێراقی بڵاوی کردەوە، ڕۆژی هەینی، وەزیرانی دەرەوەی عێراق، سووریا و ئێران بۆ تاوتوێکردنی دوایین پێشهاتەکانی سووریا کۆ دەبنەوە.
ئەم کۆبوونەوە سێ قۆڵییە دوای ئەوە دێت کە گرووپە چەکدارە ئۆپۆزیسیۆنەکانی سووریا کۆنترۆڵی هەردوو پارێزگای حەلەب و حەمایان کردووە و لە پارێزگای حمسیش نزیک بوونەتەوە.
ئا:ج

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ئەلعەجرش دەکات

یاسین

بەشێکی بەچاوی ئاوی خواردنەوەی سووریا ژاراوییە

سەڵاح

بازرگانێكی مەترسیداری ماددەی هۆشبەر لە دەرەوەی وڵات دەستگیر كرا

سەڵاح