ئهمڕۆ هەینى 2024.12.6، لە ژێرچاودێرى ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ههولێر، لە پێناو پشتگیریکردنى زیاترى جوتیاران و بە بازاڕکردن و ساخکردنەوەی بەرهەم و بەروبوومى خۆماڵى، بە ئامادەبوونى نهبهز عهبدولحهمید، قائیمقامی ناوهندی و هێمن موراد، بهڕێوهبهری گشتیی كشتوكاڵ و کارزان هادى، سەرۆکى شارەوانى و یوسف چاوشین، بەڕێوەبەری گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هەولێر و بهڕێوهبهرانی چاودێرى بازرگانى، ئهندازهی پاركهكان، شارەوانى یەک، ژینگەپارێزى و ژینگە و نوێنەرى بەڕێوەبەرى گشتیى تەندروستى و ژمارهیهكی بهرچاوو لە هاووڵاتییان، پێنجەمین فيستیڤاڵی “هەولێر” بۆ ههنار و بەرهەمی دیکەى خۆراکى و کاری دەستی بە بەشداری ژمارەیەک لە جووتیاران و خاوەنکاران و ئافرەتان و لاوانى هەولێر و شار و شارۆچکەکانى ترى هەرێمى کوردستان، لە بەردەم پارکی شاندەر لە هەولێرى پایتەخت کرایەوە.
دواى کردنەوەى فیستڤاڵەکە و بەسەر کردنەوەى بەشەکانى، کە سێ رۆژ بەردەوام دەبێت و ڕۆژانە لە کاتژمێر 10:00ی بەیانی تاوەکو 8:00ی ئێوارە پێشوازی لە خەڵک دەکرێت، پارێزگارى هەولێر، وێڕاى دەستخۆشى لە ئامادەکار و سەرپەرشتیارانى فیستیڤاڵەکە، هیواى سەرکەوتنى بۆ بەشداربووانى خواست.
گوتیشى: “ئامانج لە سازکردنى ئەم فیستڤاڵە، پشتگیریکردنى زیاترى جوتیاران و بە بازاڕکردن و ساخکردنەوەی بەرهەم و بەروبوومى خۆماڵى جوتیاران و ڕەخساندنی دەرفەتى کارە بۆ لاوان و ئافرەتان و هەنگاوێکى ترى بایەخدان و پشتگیرى کابینەى نۆیەمى حکومەتى هەرێمى کوردستانە بە سەرۆکایەتى ڕێزدار مەسرور بارزانى، بۆ بههێزكردنی ژێرخانی خۆراك و پاڵپشتی گشتیی و بووژاندنەوە و بەرەوپێشبردنی کەرتی کشتوکاڵ و بەرووبوومی ناوخۆیی”.
جێگەى باسە، مەبەست لە سازکردنى ئەو فیستیڤاڵە لە هەولێرى پایتەخت، ئاشناکردنی هاوڵاتییانە بە بەرهەم و بەربوومى خۆماڵى جوتیاران و خاوەن کاران و ناساندنی توانا و بەهرەى ئافرەتان و لاوان و پەرەپێدانی جوڵەی بازرگانی و کشتوکاڵی لە هەرێمی کوردستان.