zagros news agency

سەرۆکی حکومەت پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە نێردەی تایبەتیی سەرۆکی ئەمەریکاوە پێگەیشت

 

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 3/17 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە باڵیۆز تۆم بەڕاک نێردەی تایبەتی سەرۆک دۆناڵد ترەمپ بۆ سووریا و باڵیۆزی ئەمەریکا لە تورکیا پێگەیشت.

لە پەیوەندییەکەدا گفتوگۆ لەبارەی باردۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان عێراق و ناوچەکە کرا.

باڵیۆز تۆم بەڕاک، سڵاو و ڕێزی سەرۆک دۆناڵد ترەمپ-ی بە سەرۆکی حکومەت گەیاند و دەستخۆشی لە سەرۆکی حکومەت کرد بۆ ئامادەیی دەربڕینی بۆ هاوکاریکردنی حکومەتی فیدراڵ لە پێناو هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی تورکیا.

سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوە دا کە گفتوگۆکان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ بەردەوامە و تیمی هەرێمی کوردستانیشی ڕاسپاردووە کە ئاسانکاری بۆ هەناردەکردنی نەوت بکرێت لە پێناو بەرژەوەندی خەڵک لەم دۆخە سەختەدا.

سەرۆکی حکومەت گوتیشی ئەوەی پێویست بێت لەمبارەیەوە بۆ بەرژەوەندی گشتی دەیکەین و داواشی لە ئەمەریکا کرد کە بەردەوام بێت لە ڕۆڵی چاودێرانەی خۆی لە دانوستانەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لەبارەی پرسی گومرگ و ئابلوقەی بازرگانی.

هەردوولا جەختیان لە پەرەپێدانی هاریکاری و هاوئاهەنگیی بەردەوامی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا لە پێناو ئاشتی و ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکەدا کردەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئارسێناڵ ماوەی دوورکەوتنەوەی مێرینۆی ئاشکرا کرد

یاسین

ئیلۆن ماسك پارتی “ئەمریكا” دادەمەزرێنێت

سەڵاح

پەیاما پیرۆزباهیێ یا سەرۆكێ حکومەتا هەرێما کوردستانێ بۆ ساڵڤەگەڕا دامەزراندنا بنگەهێ لالش

سەڵاح