ئۆپۆزسیۆنی سووریا بە ناوی دەستەی تەحریر شام بەیاننامەی ژمارە 1ـی لە تەلەفزیۆنی فەرمی سووریا لە دیمەشق بڵاوکردەوە.
کۆمەڵێک لە ئەندامانی ئۆپۆزیسیۆن بەکۆمەڵ لە ناوەندی ستۆدیۆکەوە وەستاون بۆ پێشکەشکردنی بەیاننامەکە، کە تێیدا هاتووە “سوپاس بۆ خودای گەورە، شاری دیمەشق ئازادکرا، بەشار ئەسەدی ستەمکار ڕووخێنرا و هەموو زیندانییەکان ئازاد دەکران”.
لە بەیاننامەکەدا ئەوەش هاتووە: ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی دەستەی تەحریری دیمەشق، داوا لە هاووڵاتیان دەکات هەموو موڵک و ماڵی دەوڵەتی سووریا بپارێزن. بژی سووریا بۆ هەموو سوورییەکان بە هەموو چین و توێژەکانەوە.
چەکدارانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا لە کاتژمێرەکانی سەرەتای ئەمرۆ یەکشەممەدا کۆنترۆڵی دیمەشق و کۆشکی کۆمارییان کرد.
ڕۆژنامەکان پشتڕاستیان کردەوە، بەشار ئەسەد بە فڕۆکەیەک بۆ شوێنێکی نادیار هەڵهاتووە، کە بە ئاسمانی حمسدا فڕیوە پێش ئەوەی لە ڕادار ون بێت.