ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئۆپۆزسیۆنی سووریا: بۆ جیهان ڕایده‌گه‌یه‌نین كه‌ ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د ڕووخا

 

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 8ی 12ی 2024، ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی ئینیقالی سووریا به‌یاننامه‌ی ژماره‌ یه‌كی بڵاو كرده‌وه‌.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه‌: “دوای ساڵانێكی زۆر له‌ سه‌ركوتكاری و قوربانیدان، بۆ جیهان ڕایده‌گه‌یه‌نین كه‌ ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د ڕووخا و به‌شار ئه‌سه‌د بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات هه‌ڵهات و له‌ دوای خۆی ماڵوێرانییه‌كی زۆری به‌جێ هێشتووه‌”.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش دراوه‌، ئه‌مڕۆ ڕۆژێكی مێژوییه‌ و ڕایده‌گه‌یه‌نین كه‌ هێزه‌ ئۆپۆزسیۆنه‌كان كاره‌كان و به‌رپرسیارێتی و به‌ڕێوه‌بردنی وڵات له‌ سووریا ده‌گرێته‌ ئه‌ستۆ و دووپاتی له‌وه‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ بونیادانه‌وه‌ی سووریاداین به‌بێ جیاوازی.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو، بۆیه‌ به‌ڵێن به‌ خوا و گه‌لی سووریا ده‌ده‌ین كه‌ كار بۆ پاراستنی خاكی سووریا و سه‌روه‌ری وڵات و پاراستنی سه‌روماڵی هاووڵاتیان به‌بێ ره‌چاوكردنی ئه‌وه‌ی كه‌ سه‌ر به‌ چی لایه‌نێكن ده‌كه‌ین و هه‌روه‌ها كار بۆ بونیادانانه‌وه‌ی داموده‌زگا حكوومییه‌كان له‌سه‌ر بناغه‌ی ئازادی و یه‌كسانی ده‌كه‌ین و گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌ناپه‌ره‌ سوورییه‌كان بۆ وڵاته‌كه‌یان و لێپێچینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ تاوانبارن به‌پێی یاسا ده‌كه‌ین.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕۆنی لەگەڵ تیپەکەی حاڵی زۆر خراپە

یاسین

مووشەکی ئاسمانیی ڕووسیا بووەتە هۆی ئاگرگرتنی فڕۆکەی کۆماری ئازەربایجانیان

سەڵاح

گوتەبێژی حکوومەت: ئەمڕۆ لیستی مووچەی مانگی ئایار رەوانەی بەغدا دەكەین

سەڵاح