zagros news agency

حەیدەر عەبادی بە ڕووخانی حکومەتی سووریا خۆشحاڵیی دەربڕی

حەیدەر عەبادی، سەرۆکی هاوپەیمانی نەسر لە ڕاگەیێندراوێک دوای ڕووخانی رژێمی بەشار ئەسەد گوتی: رۆژێکی نوێیە لە سووریا، هیوادارین بۆ گەلەکەی رۆژی یەکگرتوویی، ئازادی، دادپەروەری و ئاشتیی بێت.

عەبادی دەڵێت، پێشتر گوتوومە ئەمڕۆش دەیڵێمەوە: وەک چۆن دیکتاتۆری نابێت بەردەوام بێت؛ بەهەمان شێوە تیرۆر، پشێوی و دابەشکارییش سەرکەوتوو نابێت.

ئاماژەی بەمەش کرد؛ هیواخوازە گەلی سووریا بە یەکگرتوویی، ئاسایش و پێکەوەژیانیی لەگەڵ خۆیان و جیهاندا ببینین.

بە گوتەی عەبادی، لە نێوان عێراق و سووریا هاوبەشیی گەورە هەن و دەکرێت بۆ هەردوو گەل ببنە هۆی خێر و بەرەکەت.

حکومەتی بەشار ئەسەد لەکاتێکدا بەرگەی هێرشی یەک‌هەفتەیی ئەم دواییەی دژبەرانی نەگرت، سەر لەبەیانیی ئەمڕۆ ٨ی تشرینی دووهەم، تابی نەهێنا و بە یەکجاری داکەوت.

ئێستا دوای ڕووخانی ڕژیمی سووریا گەڕان بە دوای سەرۆکی ڕاکردوودا بەردەوامە و نازانرێ سەرئەنجامی بە کوێ گەیشتووە، بەڵام هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا دەڵێت ئەو لە شوێنی بەشار ئەسەد ئاگادارە و ناتوانێت ئاشکرای بکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

سروه‌ به‌رزنجی: ئاماده‌بوونی سه‌رۆك بارزانی له‌ ڕێوره‌سمی پارك و رێڕه‌وێك پێشمه‌رگه‌ وه‌رچه‌رخانێكی سیاسی گرنگ ده‌بێتت

سەڵاح

پەرلەمانی عێراق کارنامەی دانیشتنی سبەی بڵاوکردەوە؛ دەنگ لەسەر حکومەتەکەی عەلی زەیدی دەدرێت

دڵشاد

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

یاسین