zagros news agency

ئیلهام ئەحمەد: شەڕ زیانی گەورەی بەخەڵک و پرۆسەی خوێندن گەیاندووە

ئیلهام ئەحمەد، هاوسەڕۆکی فەڕمانگەی پەیوەندییەکانی دەڕەوەی بەڕێوەبەڕایەتی خۆسەڕ لە پلاتفۆڕمی ئێکس ڕایگەیاند، جێگیڕکڕدنی ئاگڕبەست و کۆتاییهێنان بە ئۆپەڕاسیۆنە سەڕبازییەکان، بەڕدی بناغە و هەنگاوی سەڕەکییە بۆ جێبەجێکڕدنی ئەو ڕێککەوتنەی کە لە 18ـی ئەم مانگە ڕاگەیەندڕاوە.
ئیلهام ئەحمەد ئاماژەی بەوەشکڕد، ڕۆژانی ڕابڕدوو ناوچەکە شەپۆلێکی ئاوارەبوونی بەکۆمەڵی لە چەندین گوند و شاڕۆچکەوە بەخۆیەوە بینیوە، جەختیشی کردەوە، ئێستا هەمووان بە هیواوە چاوەڕوانی گەڕانەوەیەکی ئارامن بۆ سەر زێدی خۆیان.
هاوسەرۆکی فەڕمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە روونیشیکردەوە، بەهۆی ئاڵۆزییەکانەوە زیانی گەورەیان بەخەڵک و پڕۆسەی خوێندن گەیاندووە.
لە کۆتایی قسەکانیدا ئیلهام ئەحمەد دووپاتی کردەوە، “سەرەڕای سەختی دۆخەکە، ئێمە لە کارکردن بەڕدەوامین و دەستپێشخەری دەکەین بۆ کۆتاییهێنان بەم جەنگە”، هەروەها ستایشی ئەو هەوڵە نیشتمانی و نێودەوڵەتییانەشی کرد کە بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە دەدرێن.

هەواڵی پەیوەندیدار

زێڕ لە داکشانە

یاسین

ئێران هەڕەشەی بەکارهێنانی مووشەکی نوێ دەکات

سەڵاح

پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی سری سورەییا ئۆندەر

یاسین