zagros news agency

ده‌روازه‌ی سنووری قائم له‌ ڕۆژئاوای عێراق لەگەڵ سووریا به‌ ته‌واوی داخرا

ئاژانسی ھەواڵی فەرمی عێراق بڵاوی کردەوە کە دەروازی قائیم سەربە پارێزگای ئەنبار سنووری ڕۆژئاوای عێراق لەگەڵ سووریا بەتەواوی داخراوە.

ئەم پێشھاتەیش لە کاتێکدایە کە دوێنێ یەکشەممە 8ی کانوونی یەکەم2024، دەسەڵاتی ڕژێمی بەعس لە سووریا بەسەرۆکایەتی بەشار ئەسەد ڕووخا.

ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەداوە کە دەروازی سنووری قائیم لەگەڵ سووریا بەتەواوی داخراوە، ھەروەھا سنووری عێراق لەگەڵ سووریا لەلایەن ھێزە عێراقییەکانەوە (سوپا و حەشدی شەعبی)، پارێزراوە.

باسی لەوەش کردووە کە لە ئێستادا، ڕێگا نادرێت ھاتوچۆ لە دەروازەی سنووری قائیم لەگەڵ سووریا بکرێت.

ھەر لەوبارەیەوە گوتەبێژی سەربازیی فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق، لیوا یەحیا ڕەسوڵ بە ئاژانسی ھەواڵی فەرمی عێراقی ڕاگەیاندووە کە لەئێستادا، دۆخی سنووریی عێراق لەگەڵ سووریا لەژێر کۆنترۆڵی ھێزە عێراقییەکان دایە.

ئاماژەی بەوەشداوە کە ھێزێکی زۆر لە سوپا و حەشدی شەعبی لە سنووری عێراق لەگەڵ سووریا جێگیرکراون.

لەوبارەیەوە فەرماندەی ھێزەکانی پاسەوانی سنووری ناوچەی دوو، لیوا ڕوکن خەیروڵڵا عیسا بە ئاژانسی ھەواڵی فەرمی عێراقی ڕاگەیاندووە کە ھێزە عێراقییەکان زنجیرەیەک ڕێوشوێنی توندیان بە ئامانجی پاراستنی سنووری لەگەڵ سووریا گرتووەتەبەڕ و گوتوویەتی: لەئێستادا، سنووری عێراق لەگەڵ سووریا لەلایەن ھێزە عێراقییەکانەوە، پارێزراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

راگەیندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەوە

یاسین

وەزیری ژینگەی عێراق: بەهۆی زبڵ و کارگە نافەرمییەکان هەوای بەغدا زۆر پیس بووە

سەڵاح

پەرلەمانتارێک مەترسییەک لەسەر ڕێککەوتنی فڕۆکەوانی نێوان عێراق و سووریا ئاشکرا دەکات

یاسین