zagros news agency

*سەرۆکی حکومەت بە بانگهێشتێکی فەرمی سەردانی شانشینی بەحرەین دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 9ی کانوونی یەکەمی 2024، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەردانێکی فەرمی بەرەو مەنامەی پایتەختی شانشینی بەحرەین بەڕێکەوت .
ئامانجی سەردانەکە، پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەحرەین و تاوتوێکردنی دوایین پێشهاتەکانی ناوچە و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە.
سەرۆکی حکومەت لە سەردانەکەیدا کە دوو ڕۆژ دەخایەنێت، لەگەڵ بەرپرسانی باڵای بەحرەین کۆ دەبێتەوە و گفتوگۆ لەبارەی پرسە گرنگەکانی ناوچەکە، بەتایبەتی گۆڕانکاریی و پێشهاتەکانی سووریا دەکات.
ئه م سەردانە بەشێکە لە هەوڵە بەردەوامەکانی سەرۆکی حکومەت بۆ پەرەپێدان و بەهێزترکردنی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی هەرێمی کوردستان، بە تایبەتی لەگەڵ وڵاتانی کەنداو.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزارەتی دەرەوە ناوەڕۆکی “نامە هۆشداریکەرەوەکەی واشنتۆن” بۆ عێراق ئاشکرا دەکات

سەڵاح

پەیامی پیرۆبایی لێژنەی ناوچەی ڕێباز بۆ ئاژاسی ھەواڵی زاگرۆس

دڵشاد

‎ترامپ: شەڕی ئێران بە زوویی کۆتایی دێت

گوران