ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 9ی 12ی 2024، ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه كه گرووپه چه‌كداره‌كانی نزیك له توركیا شاری منبج كه له ژێر كۆنترۆڵی هه‌سه‌ده‌دا بوو كۆنتڕۆڵ كرد.
روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه و تێیدا هاتووه، شه‌ڕی سه‌خت له نێوان گرووپه چه‌كداره‌كانی نزیك له توركیا و چه‌كدارانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ربازیی توركیادا له مه‌نبج رووی دا و به‌هۆی ئه‌و شه‌ڕه‌وه 15 چه‌كداری گرووپه چه‌كداره‌كانی نزیك له توركیا كوژران و 35 چه‌كداری ئه‌نجوومه‌نی سه‌ربازیی منبج و هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆی شاره‌كه كوژران.
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، سه‌رئه‌نجام گرووپه چه‌كداره‌كانی نزیك له توركیا شاری منبجیان كۆنتڕۆڵ كرد و ته‌نیا چه‌ند خاڵێكی سه‌ربازیی له ده‌وروبه‌ری منبج له‌ژێر كۆنتڕۆڵی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ربازیی منبجدا ماوه‌ته‌وه.