ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سەرۆک وەزیرانی سووریا باس لە کۆتا پەیوەندی نێوان خۆیی و ئەسەد دەکات

 

ئەمرۆ دووشەممە،  محەممەد غازی جەلالی، سەرۆک وەزیرانی سووریا بە سکای نیوزی عەرەبی گوت: “سروشتی ڕژێمی پێشوو وەها بوو ڕێگەی بە پەیوەندی ڕاستەوخۆ لەگەڵ بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا نەدەدا.

سەرۆک وەزیرانەکەی حکوومەتی ئەسەد، ڕوونیشیکردەوە، “بەشار ئەسەد سیناریۆیەکی هەبوو کە تێیدا وڵات بە ئاژاوەگێڕییەوە بەجێدەهێڵێت”.

جەلالی ڕاشیگەیاند، “ئامانجی یەکەممان بەهیزکردنەوەی ئاسایشە، گەلی سووریاش لە ساڵانی ڕابردوودا ماندوو بووە، بەڵام دۆخی ئەمنی شەقامەکانی دیمەشق سەقامگیرە.

جەلالی باسی لەوەش کرد، “من لە دوایین پەیوەندییدا بە ئەسەدم گوت، بارودۆخەکە چیتر بەرگەی ناگیرێت، ئەو گوتی دواتر بەدواداچوونی بۆ دەکەین”.

گوتیشی “ئەسەد تاکە بڕیاردەری سیاسەتی دەرەوە بوو و گفتوگۆی لەگەڵ ئێمە نەدەکرد” دەشڵێت، “سیاسەتی دەرەوە لەلایەن ئەو کەسەوە دادەڕێژرێت کە دەسەڵات دەگرێتە ئەستۆ”.

جەلالی گوتیشی: “زۆربەی وەزیرەکان لە دیمەشقن و لە فەرمانگەکانیانەوە کارەکانیان ئەنجام دەدەن”، دەشڵێت “ئێمە ئامادەین هاوکاری پێشکەش بکەین لە گواستنەوەی هەموو دۆسیەکان، هەوڵدەدەین قۆناغی ڕاگوزاری خێرا بکەین”.

سەرۆک وەزیرانی سووریا ئاشکراشی کرد، “هەماهەنگی هەیە بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ سەرکردەکانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان، هەروەها هیچ ڕێگرییەک نییە بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ ئەبو محەممەد جۆلانی”.

سەبارەت بە چارەنووسی سوپای سووریا، جەلالی گوتی: “وەڵامێکم نییە سەبارەت بە چارەنووسی سوپای سووریا، ئەوە پەیوەستە بە هەرکەسێک کە سەرکردایەتی وەردەگرێت”.

هەواڵی پەیوەندیدار

پرۆگرامه‌كانی خوێندن گۆڕانكارییان به‌سه‌ر دادێت

یاسین

چامپیۆنزلیگ.. لەنێو ئەڵمانیادا بەرشەلۆنە سێ خاڵی گرنگی لە دورتموند وەرگرت

sirwan

سەرۆکی حکومەت: سوپاسى خۆڕاگریی هاووڵاتیيانی كوردستان و پشتگیری و پشتیوانیی کەرتی تایبەت دەکەم

سەڵاح