ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

عەباس عەراقچی: سووریا داوای یارمەتیی لە ئێمە نەکردووە

وەزیری دەرەوەی ئێران سەبارەت بە ڕووخانی حکوومەتی بەشار ئەسەد بۆ تەلەڤزیۆنی وڵاتەکەی دەڵێت، حکوومەتی ئەسەد داوای لە ئێران نەکردووە بۆ بەرەنگاربوونەوەی هێرشەکانی ئۆپۆزسیۆن هاوکاریی بکات.
عەباس عەراقچی، وزیری دەرەوەی ئێران دەشڵێت پەیوەندییەکانی داهاتووی ئێران و سووریا بەپێی ڕەفتاری دەسەڵاتدارانی نوێی ئەم وڵاتە دیاری دەکرێت و ئێران پشتگیری لە پێکهێنانی حکوومەتێکی گشتگیر دەکات کە هەموو لایەنەکانی سووریا تێیدا بەشدار بن. دەشڵێت، ئەگەری هەیە ئاڵۆزییەکانی سووریا عێراق و وڵاتانی دیکەی ناوچەکەش بگرێتەوە.
وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، سیستمی هەواڵگریی ئێمە و سووریا ئاگاداری جموجووڵەکانی ئیدلب بوون، بۆ بەرەنگاربوونەوەی هێرشەکانیش نە حکوومەتی سووریا داوای هاوکاریی لە ئێران کرد و نە ئێران ئەوەی بە ئەرکی خۆی زانیوە. ئەوە ئەرکی سوپای سووریا بوو، بەڵام ئەوەی بۆ خودی بەشار ئەسەدیش جێگای سەرسووڕمان بوو، کردەوەی سوپای وڵاتەکەی بوو.
عێراقچی ئاماژەی بەوەش داوە، لە سووریا پێکهاتە و گرووپی جیاوازی سیاسی هەن و گەیشتن بە ڕێککەوتن بۆ پێکهێنانی حکوومەتێکی گشتگیر ئاسان نییە، بەڵام ئێران پشتگیری لە پێکهێنانی حکوومەتێکی گشتگیر دەکات.
وەزیری دەرەوەی ئێران هەروها دەڵێت: پێمان وایە بڕیارنامەی ٢٢٥٤ی ئەنجومەنی ئاسایش دەتوانێت پێوانەیەکی باش بێت بۆ ئەوەی حکوومەتێکی گشتگیر لە سووریا پێک بێت کە هەموو لایەنەکانی ڕۆڵی خۆیانی تێدا ببیننەوە.
عێراقچی سەبارەت بە شێوانی هیلالی شیعە یان بەرەی موقاومە دەڵێت: سووریا وڵاتێکی گرنگی بەرەی مقاومە بوو، بەڵام بە دەرچوونی سووریا لە خولگەی مقاومە ڕێگاکان داناخرێن، مقاومە هزر و ڕێبازە و بەردەوام دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕێکخراوی نەتەوە یەک‌گرتووەکان: ٥٠ هەزار کەس لە سووریا ئاوار بوون

سەڵاح

ئێران… لە ڕێوڕەسمی چوارشەممە سووریدا 14 کەس گیان لەدەستدەدەن و سه‌دانیش بریندار دەبن

سەڵاح

بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی ناتۆ، سەرۆکوەزیرانی ئوسترالیا ڕەتیکردەوە بچێتە واشنتۆن

سەڵاح