ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئەمەریکا لەسەر دۆخی سووریا هەڕەشە لە داعش دەکات

 

پێنتاگۆن بەڵێنی دا، داعش تێک بشکێنێت ئەگەر هەوڵی قۆستنەوەی پێشهاتەکانی ئێستای سووریا بدات.

سابرینا سینگ، گوتەبێژی پێنتاگۆن دووشەممە، لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: “ئێمە فڕۆکەی بۆمبڕێژکراوی B52مان بەکارهێنا دژی داعش بۆ ئەوەی پەیامێکیان بۆ بنێرین کە ئەگەر هەوڵی قۆستنەوەی پێشهاتەکانی سووریا بدەن، تێکیان دەشکێنین”.

سەبارەت بە دەستەی تەحریر شام، سینگ ڕوونی کردەوە، “ئێمە هێشتا دەستەی تەحریر شام بە ڕێکخراوێکی تیرۆریستی دەزانین بەپێی هەڵسەنگاندنی خۆمان، لابردنی لە لیستی تیرۆر بڕیارێکی سیاسییە”.

ئاماژەی بەوەش کردووە، دەزگایەکەمان هەیە لەڕێگەی نێوەندگیرەکانەوە پەیامەکانمان دەگەیەنێتە دەستەی تەحریر شام، بەڵام ڕاستەوخۆ پەیوەندییان پێوە ناکەین.

گوتەبێژی پێنتاگۆن باسی لەوەش کرد، “ئێمە نیگەرانین لەوەی کە چەکی کیمیایی بکەوێتە دەستی گرووپە سووریەکان کە ڕەنگە لە دژی ئێمە یان دژی هاوبەشەکانمان لە ناوچەکە بەکاری بهێنن،  ئەو سەرنجی خستە سەر هێزەکانی ڕووسیا کە هێشتا لە سووریان و هیچ گۆڕانکارییەک لە قەبارەی هێزەکانی ڕووسیا لە سووریادا نەکراوە”.

سینگ ڕاشیگەیاند، “سووریەکان دەرفەتێکیان هەیە بۆ بنیاتنانی دەوڵەت، بەڵام نادڵنیایی زۆر دەبینین سەبارەت بە قۆناغی داهاتوو، ئێمە لە نزیکەوە چاودێری جموجۆڵی گرووپە چەکدارەکان دەکەین لە سووریا”.

هەواڵی پەیوەندیدار

چامپیۆنزلیگ.. پاڵەوانی وەرزی ڕابردوو یەکەم سەرکەوتنی بەدەستهێنا

یاسین

هێزێکی زۆری ئەمنیی لە فڕۆکەخانەی بەغدا و دەوروبه‌ری خراونەتە ئامادە باشییه‌وه‌

سەڵاح

بەغدا.. لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا چوار زیارەتکار بوونە قوربانی

سەڵاح