zagros news agency

تاران بە هۆی پشووسوارییەوە پشوو دەدات

پارێزگاری تاران ڕۆژی سێ‌شەممە ١٠ی کانوونی یەکەم ڕایگەیاند: قوتابخانە و زانکۆ و هەموو دایرەی ئەم پارێزگایە جگە لە دوو شارۆچکەی “دەماوەند” و “فیرووزکو” لە ڕۆژانی چوارشەم و پێنج‌شەمدا لە پشووی تەواودا دەبن.
ماوەی پشوودانی تاران بە ڕۆژی هەینییەوە دەکاتە سێ رۆژ.
ئاژانسی هەواڵی تەسنیم لە زمان پارێزگای تارانەوە بڵاوی ‌کردەوە، پایتەختی ئێران بۆ ماوەی دوو ڕۆژ پشوو دەدات و لە ماوەیەدا بۆ هەموو قوتابخانە و زانکۆی حکومەتی و کەرتی تایبەت و ئیداراتی ئەم پارێزگایە بە هۆی پیس‌بوونی هەواوە پشوو ڕاگەیندراوە و لەم ماوەیەدا تەنیا بانکەکان کراوە دەبن.
ماوەی چەند رۆژێکە کەش و هەوای زۆربەی ناوچەکانی ئێران پیسە و لە زۆر شوێنان لە قوتابخانان پشوو ڕاگەیەندراوە.
چاودێرانی ژینگە دەڵێن کەڵک وەرگرتن لە مازۆت وەک سووتەمەنیی وێستگەی بەرهەمێنانی کارەبا هۆی سەرکیی پیس‌بوونی هەوای ئێرانە.
مەسعوود پزیشکیان سەرۆک‌کۆماری ئێران پێشتر بڵاوی کردبۆوە پێش بە سووتاندنی مازۆت لە وێستەگەکانی بەرهەم‌هێنانی کارەبا دەگرێت و ئەمەش بووەته هۆی پچڕانی پەیتا پەیتای کارەبا لە سەرانسەری ئێران.

هەواڵی پەیوەندیدار

مینا سامی بەربژێری ژمارە ٢٩: پارتی باشترین حزبی سیاسییە بۆ هەرێمی كورستان و عێراق و گشت ناوچەكە

سەڵاح

ئێران لە مانگێکدا دۆسیەکی لێپێچینەوەی بۆ ٣٥ڕۆژنامەنووس کردووەتەوە

یاسین

زیاد شێخ تەلعەت : پێشبینی ئەوە دەكەم نرخی زێر زیاتر بەرزببێتەوە

گوران