zagros news agency

تیمی فریاگوزاریی ئافاد دەچنە سووریا بۆ گەڕان بەدوای زیندانەکانی سیدنایا 

 

ئەمڕۆ دووشەممە، تیمێکی گەڕان و فریاگوزاریی ڕێکخراوی ‘ئافاد’ـی تورکیا دەچنە زیندانی سەربازیی سیدنایە لە سووریا، کە لەلایەن ڕژێمی ڕووخاوی بەشار ئەسەدەوە بۆ ئەشکەنجەدان و کوشتنی هاووڵاتیان بەکار هێنراوە.

ڕێکخراوی ئافاد، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە، “ناردنی تیمی گەڕان و فریاگوزاریی دوای ئەوە دێت، کە ئەگەری هەیە هێشتا زیندانەکان لەناو بەشە نهێنییەکانی زیندانەکەدا مابن”.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، “ئەو تیمەی کە دەگەنە زیندانی سیدنایا بە بەکارهێنانی ئامێری پێشکەوتوو گەڕان دەکەن.”

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، “تیمەکە لە 80 کەس پێکدێت، لە کاتی گەیشتنیان بە زیندانەکە دەست بە کارەکانی گەڕان دەکەن، زیندانەکە 30 کیلۆمەتر لە ناوەندی دیمەشقەوە دوورە.

هەواڵی پەیوەندیدار

به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی: سەرۆککۆماری تورکیا زۆر به‌تایبه‌ت پێشوازیی له ‌سه‌رۆكی حكوومه‌تی كوردستان كرد

سەڵاح

ئەمریکا بە وردی چاودێریی ناردنی مووشەکی ئێران بۆ ڕووسیا دەکات

سەڵاح

جامی یۆرۆ.. سویسرا و ئەڵمانیا یەکسان بوون و گەیشتنە قۆناغی داهاتوو

یاسین