zagros news agency

چامپیۆنزلیگ.. لیڤەرپوول بەردەوامە لە سەرکەوتنەکانی و پێگەی خۆی لە پێشەنگ بەهێزترکرد

لە یارییەکانی ئەمشەوی چامپیۆنزلیگ، یانەی جیرۆنای ئیسپانی میوانداری لیڤەرپوولی کرد.

 

لە ئەنجامدا لیڤەرپوول توانی یارییەکە بە گۆڵێکی بێبەرامبەر شکست بە خاوەن یاریگا بهێنێت.

 

لە تایمی یەکەمم و لەگەڵ فیکەی ناوبژیوان هەردوو یانە دەستیانکرد بە هەوڵەکانیان بۆ هەژاندی تۆڕی گۆڵی یەکتر، هەرچەندە کۆنتڕۆڵی تۆپ زیاتر لای ڕێدز بوو، بەڵام ئەو تایمە بەبێ تۆمارکردنی هیچ گۆڵێک مایەوە.

 

لە تایمی دووەمدا، لە ئەنجامێکی هێرشێکی لیڤەرپوول ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ هەژمارکرد و مەحەمەد سەڵاح لە خولەکی 63دا بە سەرکەوتوویی جێبەجێکرد، دوای ئەوە هەردوو یانە چەندین گۆڕانکاریان ئەنجامدا بۆ گۆڕینی ئەنجامی یارییەکە،

 

بەم سەرکەوتنە، یانەی لیڤەرپوول پێگەی خۆی لە پێشەنگی ڕیزبەندی بەهێزترکرد بە کۆکردنەوەی 18 خاڵ، جیرۆناش تەنیا سێ خاڵی هەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای حزبی ئیسلامیی عێراقی دەکات

سەڵاح

سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ پارێزگاری دهۆك: ئەوەی پێویستە بۆ پاراستنی هاووڵاتیان ئەنجام بدرێت

سەڵاح

هاووڵاتیان و کۆمپانیاکان لەبارەی مامەڵەی ئاڵوگۆریی ئەلیکترۆنی ئاگادار دەکرێنەوە

سەڵاح