لە درێژەی یارییەکانی ئەمشەوی چامپیۆنزلیگدا، یانەی ئاتلانتا لە یاریگای خۆی ڕووبەڕووی ریال مەدرید بوویەوە.
لە ئەنجامدا یانەی شاهانە توانی یارییەکە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکست بە یانە ئیتاڵیەکە بهێنێت.
لە تایمی یەکەمدا، یاریێکی گەرم و گوڕ بینراو و هەردوو یانە دەستیانکرد بە فشارەکانیان بۆ سەر گۆڵی یەکتر، لە خولەکی 10ی یارییەکە کیلیان ئێمباپێ یەکەم گۆڵی خۆی تۆمارکرد، دوای ئەوە خاوەن یاریگا هەوڵەکانیان چڕکردەوە تا ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ هەژمارکرد و لە خولەکی دووی زیادکراودا چارلس دی کیتیلارێ گۆڵی یەکسانی تۆمارکردەوە.
لە دووەم تایم یانەی مێرنگی بە ئاستێکی بەرزتر گەڕانەوە نێو یاریگا و لە خولەکی 56 ڤینیسیۆس جۆنیۆر گۆڵی دووەمی بەناوی خۆی نووسیەوە، دوای تێپەڕبوونی تەنیا سێ خولەک بێلینگهام گۆڵی سێیەمی تۆمارکرد،
ئاتلانتا بێهیوا نەبوو و لە خولەکی 65دا لەڕێگەی لوقمان ئەنجامەکەی بۆ گۆڵێک کەمکردەوە، بەڵام یارییەکە هەر بەو شێوەیە کۆتاییهات.
لە یاریێکی تری پڕ گۆڵدا لایپزیگی ئەڵمانی میوانداری ئەستۆن ڤێلای کرد،
لە ئەنجامدا ئەستۆن ڤێلا توانی یارییەکە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە لایپزیگی خاوەن یاریگا بباتەوە.
بەم ئەنجامە،ریال مەدرید لە پلەی 18ی ڕیزبەندیە بە کۆکردنەوەی نۆ خاڵ، ئەستۆن ڤێلاش لە پلەی سێیەمدایە بە 13 خاڵ و جیاوازی گۆڵ لەگەڵ لیڤەرکوزنی دووەم.