ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

چامپیۆنزلیگ.. بایرن میونشن بە ڕیمۆنتادا و ئەنجامێکی گەورە سەرکەوتنی بەدەستهێنا

لە یارییێکی تری گەڕی شەشەمی چامپیۆنزلیگ، یانەی بایرن میونشن لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی شاختار دۆنێستیک.

 

لە ئەنجامدا بایرن میونشن توانی بە ڕیمۆنتادا یارییەکە بە ئەنجامی پێنج گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکست بە خاوەن یاریگا بهێنێت.

 

لە سەرەتای یارییەکە و لە خولەکی پێنجدا، شاختاری خاوەن یاریگا توانی گۆڵێک تۆماربکات،

بەڵام هەر لەو تایمە بایرن توانی دوو گۆڵ لە ڕێگەی کۆنراد لایمێر و توماس مولەر لە خولەکەکانی 11 و یەکی زیادکراودا تۆمارکرد و ئەو تایمە بەو شێوەیە مایەوە.

 

لە دووەم تایمدا، هەردوو یانە چەندین گۆڕانکاریان ئەنجامدا و ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ بایرن هەژمارکرد و میشێل ئولیش بە سەرکەوتوویی جێبەجێکرد و بایرنی کردە خاوەن سێ گۆڵ،

دوای ئەوە یانە باڤارییەکە دوو گۆڵی تر لەڕێگەی جەمال موسیالا و ئولیس لە خولەکەکانی 87 و سێی زیادکراوی ئەو تایمە تۆماربکات و یارییەکەش هەر بەو ئەنجامە گەورەیە کۆتاییهات.

 

بەم سەرکەوتنە، یانەی بایرن میونشن بووە خاوەن 12 خاڵ و لە پلەی هەشتەم دێت، شاختاریش تەنیا چوار خاڵی کۆکردۆتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە جێگیری ماوەتەوە

یاسین

كۆڵبەرێكی دیكەی کورد، بە تەقەی ڕاستەوخۆی پاسەوانی سنووری ئێران کوژرا

سەڵاح

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

یاسین