ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

مەسرور بارزانی لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە

ئەمرۆ چوارشەممە، 11-12-2024، مەسرور بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی لە پەیامێکیدا ڕایگەیاند، “بە بۆنەی 72مین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان، پیرۆزبایی لە  سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی سکرتاریەت و گشت ئافرەتانی کوردستان دەکەم و ھیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی بەردەوامیان بۆ دەخوازم“.

 یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان، مێژوویەکی پڕ لە سەروەری و بەشدارییەکی دیار و كاریگەری لە شۆڕش و خەباتی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستاندا  هەبووە و قوتابخانەیەک بووە بۆ پێگەیاندنی چەندین ئافرەتی بەتوانا و سەرکردە. ئومێدەوارم لە درێژەدان بە تێکۆشان و کارکردنی ڕێکخراوەیی خۆیاندا لە پێناو داکۆکیکردن لە مافەکانی ئافرەتانی کوردستان و ماف و دەستکەوتەکانی گەلی کوردستان بەردەوام و سەرکەوتوو بن.

هەواڵی پەیوەندیدار

ماکرۆن: بابەتی سەرەکیی گفتوگۆم لەگەڵ حکومەتی نوێی ئەمریکا مەسەلەی ئێران دەبێت

سەڵاح

ئه‌فغانستان… لەسەر تاشینی ڕیش ده‌یان ئەندامی هێزە ئه‌منییه‌كان ده‌ركران

سەڵاح

عێراق.. لە كۆگایەكی دەرماندا دەیان هەزار حەبی هۆشبەر ئاشكرا دەبێت

یاسین