zagros news agency

وزیری بەرگریی ئیسرائیل: ئێران خەریکە بەرەیەکی دیکە دژ بە ئیسرائیل بکاتەوە

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل دەڵێت، ئێران هەوڵ دەدات لە ئوردنەوە بەرەیەکی دیکەی شەڕ لە سنووری ڕۆژهەڵاتی ئیسرائیل بکاتەوە و ئیسرائیلیش هەنگاوی پێویست بۆ پێشگرتن لەو هەوڵەی ئێران دەگرێتە بەر.
ئیسرائیل کاتز ئاماژەی بەوەش داوە، ئێران دەیهەوێت لە ڕێگەی قاچاغەوە چەک بگەیەنێتە کەناری ڕۆژئاوای ڕووباری ئوردن و بە دابینکردنی پێداویستیی داراییی تیرۆریزم لەو ناوچەیە نائەمنی بنێتەوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاندووە، بەهۆی ئەو گورزانەی ئیسرائیل لە ئێران و حزبوڵلای لوبنانی دا، ڕژێمی بەشار ئەسەد ڕووخا و ئەوەشی بە سەرکەوتنێکی گەورەی وڵاتەکەی بەسەر بەرەی مقاومەی سەر بە ئێراندا وەسف کردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕاگەیاندراوی كۆبوونەوەی فراوانى كۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموكراتی كوردستان

یاسین

لەم هەفتەیەدا ڕۆژێك دەبێتە پشووی فەرمی

یاسین

حالەتێکی تایی خوێن بەربوون لە هەرێمی کوردستان تۆمار کرا

گوران