zagros news agency

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی ئوردن داكۆكى لە بره‌ودان به‌ پەیوەندییەکان دەکەنەوە

پاشنيوه‌ڕۆی ئەمڕۆ هەینی 2026/4/17 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، هه‌ر لە به‌رده‌واميى کارنامەکەیدا لە کۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئانتالیا، لەگەڵ ئەیمەن ئەلسەفەدی، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی شانشینی ئوردنیی هاشمی، کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، پەیوەندییە مێژوویيیەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق لەگەڵ شانشینی ئوردن و پەرەپێدانی زیاتری هاریکاریی نێوانيان تاوتوێ کران. سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ پشتگیریی بەردەوامی ئوردن بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان دەربڕی.

تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە، دوا پێشهاتەکانی دۆخی ناوچەکە و لێکەوتەکانی شەڕ و گرژییەکان بوو. هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر پێویستیی کارکردنی پێكه‌وه‌يى و هاريكارى بۆ پاراستنی ئاشتی و سەقامگیری و ڕێگریکردن لە تەشەنەسەندنی ئاڵۆزییەکان له‌ ناوچه‌كه‌.

هەواڵی پەیوەندیدار

ترەمپ ئاگربەستی دە ڕۆژە‌ی لە لوبنان ڕاگەیاند

یاسین

بەشێك لە رۆشنبیرانی عێراقی لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دێنە دەنگ

یاسین

ناوەڕۆكی پەیوەندیی تەلەفۆنیی نێوان سەرۆك بارزانی و ئەمیری قەتەر

یاسین