zagros news agency

یۆرۆلیگ.. مانچستەر یونایتد لە دواخولەکەکان سەرکەوتنێکی زەحمەتی بەدەستهێنا

لە یارییەکانی گەڕی شەشەمی یۆرۆلیگ، یانەی مانچستەر یونایتد لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی ڤیکتۆریا پلزن.

 

لە ئەنجامدا یارییەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە سوودی مانچستەر یونایتد دژی پلزن کۆتاییهات.

 

لە تایمی یەکەم و لەگەڵ فیکەی ناوبژیوان هەردوو یانە دەستیانکرد بە هەوڵەکانیان بۆ هەژاندی تۆڕی گۆڵی یەکتر، بەڵام لەو تایمەدا هیچکامیان سەرکەوتوونەبوون بەبێ تۆمارکردنی هیچ گۆڵێک مایەوە.

 

لە سەرەتای تایمی دووەمدا و لە خولەکی 48 پلزنی خاوەن یاریگا دەستپێشخەری کردو گۆڵێکی لەڕێگەی یاریزان ماتیچ ڤیدرا تۆمارکرد، دوای ئەوە شەیتانە سوورەکان چەندین گۆڕانکاری سەرکەوتووی ئەنجامدا و دوای شەش خولەک هاتنە ناوەوەی هۆیلاند گۆڵی بەرامبەری تۆمارکردەوە، دوای ئەوە مانیونایتد هەوڵەکانیان چڕکردەوە بۆ سەر گۆڵی بەرامبەر و هۆیلاند توانی گۆڵی دووەمی خۆی و سەرکەووتنی یانەکەی تۆماربکاتەوە.

 

بەم سەرکەوتنە، مانچستەر یونایتد بە شێوەیێکی کاتی خۆی گەیاندە پلەی پێنجەمی ڕیزبەندی بە کۆکردنەوەی 12 خاڵ، ڤیکتۆریا پلزنیش بە نۆ خاڵ لە پلەی 15 دێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەندامێکی په‌له‌مانی عێراق: ترلیۆنێك و 900 ملیار دیناری فرۆشی موڵك و ماڵی ده‌وڵه‌ت دیار نییه‌

سەڵاح

کەشناسی : پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە

سەڵاح

مه‌سرور بارزانی: ئەم مزگەوتە دەبێتە گەورەترین لەسەر ئاستی جیهان، بە بیرۆكەیەكی كوردی و بە دەستوبازووی ئەندازیاری كوردەوە دروست كراوە

سەڵاح