ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

پۆلیسی سلێمانی: تەرمی کەسێکمان دۆزیووه‌ته‌وە کە لە سەرمادا رەقبووەتەوە

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، کە ته‌رمی پیاوێكی تەرمی ٦٥ سال دۆزرایه‌وه‌ كه‌ له‌ سه‌رمادا ره‌قبووه‌ته‌وه‌، دوو رۆژ پێش ئێستا‌ كوڕه‌كانی پۆلیسیان ئاگه‌داركردووه‌ته‌وه‌ كه‌ دیارنه‌ماوه‌.

بەشی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: له‌ گه‌ڕه‌كی سه‌رچناری سلێمانی، ته‌رمی پیاوێكی تەرمی ٦٥ سال دۆزرایه‌وه‌ كه‌ له‌ سه‌رمادا ره‌قبووه‌ته‌وه‌، ئه‌و پیاوه‌ دوو رۆژ پێش ئێستا‌ كوڕه‌كانی پۆلیسیان ئاگه‌داركردووه‌ته‌وه‌ كه‌ دیارنه‌ماوه‌.

هەروەها بەشی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، كه‌ پیاوه‌كه‌ نه‌خۆشی له‌بیرچوونه‌وه‌ی هه‌بووه‌ و له‌ماڵ چووه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌، ته‌رمه‌كه‌ی له‌ پشت رێستۆرانتی داوا له‌ گه‌ڕه‌كی سه‌رچناری شاری سلێمانی دۆزراوه‌ته‌وه‌، ئه‌و پیاوه‌ نه‌یتوانیوه‌ ماڵی خۆیان بدۆزێته‌وه‌ و له‌ چه‌مێكدا له‌ سه‌رمادا ره‌قبووه‌ته‌وه‌.

 

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە قەداسەتی پاتریاكی كەنیسەی ڕۆژهەڵاتی ئاشووری لەجیهان و مەترانەكانی (كۆمەڵەی پیرۆز) دەکات

دڵشاد

ڕاگەیەندراوێک لە حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

یاسین

پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

دڵشاد