ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ڕاگەیەندراوێک لە حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە سه‌باره‌ت به‌ مووچه‌

حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا رایگه‌یاند، بۆیە لە ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 10 دەکرێت و لەگەڵ گەیشتنی تەواوکارییەکانی مووچە ، مووچەی مانگەکانی تریش بە زووترین کات دابەش دەکرێت.

ئه‌مه‌ش ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یه‌:

بە پێی بڕیاری دوا کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران و لە سەر ڕاسپاردەی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، شاندێکی حکومەتی هەرێم سەردانی بەغدایان کرد بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ وەزارەتی دارایی فیدراڵ بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچە وشایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان، گفتوگۆکان ئەرێنی بوون ولەیەکتێگەیشتنی هاوبەش هاتووەتەدی بۆ دابینکردنی شایستەکانی مووچەخۆرانی هەرێم.

بۆیە لە ڕۆژی سێشەممەوە 12/17 دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 10 دەکرێت و لەگەڵ گەیشتنی تەواوکارییەکانی مووچە ، مووچەی مانگەکانی تریش بە زووترین کات دابەش دەکرێت.

سوپاسی خۆڕاگری مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکەین و دڵنیایان دەکەینەوە کە بە هیچ شێوەیەک دەستبەرداری مافەکانیان نابین .

 

حکومەتی هەرێمی کوردستان

2024/12/15

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەی هاوبەشی ئەنجومەنی وەزاریی بۆ ئابووری و ئەنجومەنی ئابووری هەرێمی کوردستان

یاسین

ئاكرێ … گه‌لی شێرانه‌

سەڵاح

هەرێمی کوردستان دەبێتە خاوەن ڕێبه‌ر‌ێکى تایبەت بە وەبەرهێنان

سەڵاح