zagros news agency

ڤیدیۆ.. کەسێک دەستگیر دەکرێت کە لەسەر شەقام تەقەی لە شوفێرێکی دیکە کردبوو

 

پۆلیسی هەولێر لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند, دوو شوفێر لەسەر شەقام دوای دەمەقاڵی و هەڕەشە لەیەکتر تەقە لەیەکتر دەکەن و یەکێکیان زامدار دەبێت و دواتر دەستگیر دەکرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، تۆمەتبارێکی بەناوی (س. ف. ع) دەستگیر کرد، کەوا لەگەڵ شوفێرێکی تر لە کاتی ڕۆیشتنیان لەسەر شەقام دەبێتە کێشە و دەمەقاڵییان و هەڕەشە لە یەکتر دەکەن، کە دواجار ئۆتۆمبێلەکانیان ڕادەگرن و توندوتیژی دروست دەبێت، کە شوفێری ئاماژەپێکراو بە چەکی جۆری (کڵاشینکۆف) تەقە لە شوفێری بەرامبەری دەکات و لە ئەنجامدا زامدار دەبێت و زیانیش بەر ئۆتۆمبێلەکەی دەکەوێت.

تۆمەتباری ناوبراو، دانی نا بە تاوانەکەیدا، بۆیە بە بڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە ڕاگیرا و ڕادەستی دادگا کرا.

https://www.facebook.com/watch?v=862026549183125

 

هەواڵی پەیوەندیدار

ترەمپ هەڕەشە لە پۆتین دەکات

یاسین

هاکان فیدان: بۆ بەرژەوەندیی هەموو لایەک پێویستە لە شەڕی پەکەکە ڕزگار بین

یاسین

نرخی دراوەکان لە بازارەکانی کوردستان

یاسین