zagros news agency

خولی فەرەنسا.. ئێنریکی بەردەوامە لە سەرکەوتنەکانی و پاریس هەر لە پێشەنگە

لە دریژەی یارییەکانی هەفتەی 15ی خولی فەرەنسا، یانەی پاریس سانجێرمان میوانداری لیۆنی کرد.

 

لە کۆتاییدا یارییەکە لە سوودی پاریس یەکلابوویەوە کاتێک یاریەکەی بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکستی بە لیۆن هێنا.

 

لە تایمی یەکەمدا، هەر لە سەرەتایی دەستپێکی یارییەکەدا و لە خولەکی هەشت عوسمان دێمبلێ گۆڵێکی بۆ خاوەن یاریگا تۆمارکرد،

پاریس بەم تاکە گۆڵە نەوەستا، هێرشەکانی چڕکردەوە تاکو ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ هەژمارکرد و لە خولەکی 14دا ڤیتینا گۆڵی دووەمی تۆمارکرد،

لە خولەکی 40، لیۆنی میوان توانی ئەنجامەکە گۆڕانکاری بەسەردا بهێنێت و گۆڵێکی تۆمارکرد و ئەو تایمە بەو شێوەیە مایەوە.

 

لە تایمی دووەمدا هەردوو لا بەردەوامبوون لە هەوڵەکانیان بۆ سەر گۆڵی یەکتر، تا لە خولەکی 88دا گونچالۆ ڕامۆس گۆڵی سێیەم و دڵنیایی بۆ یانەکەی لویسی ئێنریکی تۆمارکرد.

 

بەم سەرکەوتنە، پاریس پارێزگاری لە پێشەنگی ڕیزبەندی کرد بە 37 خاڵ، لیۆنیش خاوەن 25 خاڵە و پلەی پێنجەمی ڕیزبەندیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

‎شوان زراری :ڕیفراندۆم شانازیێكی ئەبەدی و سەروەریێكی مێژووییە

گوران

مانشستەر ستی شوێنگرەوەی دی بڕۆین دیاری دەکات

یاسین

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى: پێشمه‌رگه‌ ده‌بێ هێزێكى نيشتمانى بێت

سەڵاح