zagros news agency

پرێمەرلیگ.. تۆتنهام بە گۆڵباران شکستی بە ساوسامپتۆن هێنا

لە درێژەی یارییەکانی ئەمشەوی گەڕی 16ی خولی ئینگلتەرا، یانەی تۆتنهام لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی ساوسامپتۆن.

 

لە ئەنجامدا سپێرز توانی گۆڵبارانی خاوەن یاریگا بکات و بە پێنج گۆڵی بێبەرامبەر شکستی پێهێنا.

 

هەر لەگەڵ فیکەی ناوبژیوان و لە سەرەتای یارییەکە، یانەی تۆتنهام دەستیانکرد بە کەرنەڤاڵی گۆڵکردن و گۆڵی یەکەمی لە خولەکی یەکەمدا لەڕێگەی جەیمس مادیسون تۆمارکرد،

دوای ئەوە تۆتنهامی میوان هەر لەو تایمە توانی چوار گۆڵی تر لەڕێگەی یاریزانان مین سۆن، کولوسڤسکی، پەیپ سار و مادیسون لە خولەکەکانی 12، 14، 25 و چوار زیادکراوی ئەو تایمە تۆماربکات.

 

لە تایمی دووەمدا، هەرچەندە هەردوو یانە هەوڵەکانیان چڕکردەوە بۆ هەژاندی تۆڕی گۆڵی یەکتر، بەڵام هیچکامیان سەرکەوتوونەبوون و یارییەکە بە ئەنجامی تایمی یەکەم کۆتاییهات.

 

بەم سەرکەوتنە، یانەی تۆتنهام خاوەن 23 خاڵە و لە پلەی 10ی ڕیزبەندی دێت، ساوسهامپتۆنی خاوەن یاریگاش تەنیا پێنج خاڵی هەیە و لە کۆتایی ڕیزبەندیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

غەززە؛ خۆپیشاندانێکی دەگمەن دژی حەماس کرا

یاسین

فەیحان: سەرۆکایەتی پەرلەمان ڕژدە لەسەر یەکلاییکردنەوەی پێکهێنانی لیژنەکان لە کۆبوونەوەی سبەینێدا

یاسین

بە سەرپەرشتی سەرۆک بارزانی، کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموكراتی كوردستان کۆبوونەوەیەکی فراوانی ئەنجامدا

یاسین