ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

دهۆک بەرەو گەڕانەوە

ئەمڕۆ کاتژمێر 6 بەکاتی هەرێمی کوردستان لە یاریەکانی خولی ئەستێرەکانی عێراق لەهەفتەی 7 یانەی دهۆک دەبێتە میوانی یانەی شورتەی بەغدا و یاریەکە لەنێو یاریگا شەعب بەڕێوە دەچێت.
دهۆک ئەم وەرزە ئاستی جێگیر نییە و 11 خاڵی هەیە و لەپلەی چواردەمی ڕیزبەندیەکە دێت و پێویستی بە بردنەوەیە بۆ گەڕانەوەی ڕکابەری کردنی خولەکە و برینی دڵی هاندەرانی ساڕێژ بکات.

هەرچی یانەی شورتەیە ئەم وەرزە ئاستێکی بەرزی نیشانداوە و خاوەنی 5 بردنەوەیە لەخولەکە لە پلەی 7 خولەکە دێی و خاوەنی 17 خاڵە دوو خاڵ دوورە لە یانەی زاخۆی یەکەمی ڕیزبەندی خولە.

SB

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق دەكات

یاسین

وەزیری دەرەوە تورکیا سه‌ردانی ئەمریکا دەکات

سەڵاح

ڕووداوێكی هاتووچۆ گیان له‌ ده‌ستدانی لێكه‌وته‌وه‌

سەڵاح