ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

چوار ئه‌ندامی یه‌ك خێزان به‌ رووداوی هاتوچۆ گیانیان له‌ ده‌ستدا

 

دوێنێ شه‌و دووشەممە بەهۆی كەوتنەوەی رووداوێكی هاتوچۆ لە نزیك گوندێكی شاری هەولێر، چوار ئەندامی خێزانێك گیانیان لەدەست دا.

لەسەر رێگای شارەدێی دیبەگە لە نزیك گوندی چەڵتووك لە سنووری پارێزگای هەولێر، رووداوێكی سەختی هاتوچۆ لەنێوان پیكابێك و بارهەڵگرێك رووی دا.

لە ئەنجامی رووداوەكە چوار ئەندامی خێزانێك كە خەڵكی گوندی چەڵتووكن و لەنێو ئۆتۆمبێلی پیكەبەكە بوون، گیانیان لەدەستداوە.

هەرچوار تەرمەكە پێكهاتوون لە كوڕێك و هاوسەرەكەی و دایكی و خوشكێكی، گەیەنراونەتە پزیشكی دادی شاری هەولێر و لێكۆڵینەوەكانیش لەسەر هۆكاری كەوتنەوەی رووداوەكە دەستی پێ كردووە.

دیمەنی رووداوەکە. وێنە: خەڵک بۆ رووداوی ناردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح

وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی (پۆرتاڵی کار)ی راگەیاند

یاسین

حکوومەتی عێراق ڕوونکردنەوەی فەرمی لەبارەی دەنگۆی هاتنی ماهیر ئەسەد بۆ عێراق دا

سەڵاح