zagros news agency

بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە ناو ماڵەکەیان دایکێک و چوار منداڵەکەی گیانیان لەدەستدا

سەرچاوەیەک لە بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی ڕایگەیاند، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ (چوارشەممە 18ى 12ى 2024)، بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە ناو ماڵەکەیان لە پارێزگای دیالە، ژنێک و چوار منداڵەکەی گیانیان لەدەستدا.

سەرچاوەكه‌ به‌ میدیا عێراقییه‌كانى ڕاگەیاند، ئەو خێزانه‌ پێنج کەسیە لە ئەنجامی سووتانى ماڵەکەیان بەهۆى ئاگرکەوتنەوەوه‌ لە ناحیەی “ئەبو سەیدا”ی سەر بە دیالە، گیانیان لەدەستداوە.

سەرچاوەكە ڕوونیشیکردەوە، بەهۆی ئەو شه‌پۆله‌ سه‌رمایه‌ی عێراقی گرتووه‌ته‌وه‌، سوپایه‌كی گاز تا بەیانی کارى كردووه‌ و ئه‌وه‌ش گڕى له‌ ماڵه‌كه‌ به‌رداوه‌.

ئاماژه‌ى بەوەشکرد، قوربانییەکان بەهۆی سووتانی جەستەیانەوە گیانیان لەدەستداوە و منداڵەکان تەمەنیان جیاوازە.

هەواڵی پەیوەندیدار

لیڤەرپول دوو یاریزانی لەدەستدا

یاسین

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی نوێی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر دەکات

یاسین

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی داوایه‌ك ئاڕاسته‌ى كوردانى تاراوگه‌ ده‌كات

یاسین