zagros news agency

مەسرور بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی کۆماری چێک دەکات

 

ئەمڕۆ چوارشەممە 12/18, مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە یان شنایداۆف، باڵیۆزی نوێی کۆماری چێک لە عێراق کرد. لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و گرنگیی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە زووترین کاتدا کرا.

سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی لە باڵیۆز کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەی بۆ خواست. باڵیۆزی چێک خواستی بەرەوپێشبردنی زیاتری پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە بوارە جۆراوجۆرەکان دووپات کردەوە. چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و دابینکردنی مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی هەرێم ، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

زێلێنسكی: لابردنی من لە سەرۆكایەتیی ئۆكراینا ئاسان نییە

سەڵاح

رخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندابە جێگیری ماوەتەوە

یاسین

خولە بەهێزەکان.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ شەممە

یاسین