zagros news agency

کەنەدا نیگەرانە لەسەر پلانی دیپۆرتکردنەوەی ملیۆنان پەنابەر لە ئەمەریکا

چوارشەممە، 18ـی کانوونی یەکەمی 2024، دۆگ فۆرد، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی ئۆنتاریۆ، کە گەورەترین هەرێمی کەنەدایە، بە ئاژانسی ئاسۆشێتد پرێسی ڕایگەیاند، “زۆر نیگەرانە لە پلانەکەی دۆناڵد ترەمپ سەبارەت بە دیپۆرتکردنەوەی ملیۆنان کۆچبەر کە بەبێ بەڵگەنامەی فەرمیی لە ئەمەریکا دەژین“.

دۆگ فۆرد ئاماژەی بەوەش کرد، ترەمپ پلانی هەیە سەدان ئەفسەری پۆلیس بنێرێت بۆ سنوور، بۆئەوەی ئەو خەڵکەی بەرەو باکوور دەڕۆن، بە نایاسایی بپەڕنەوە بۆ کەنەدا.

ئەو بەرپرسە کەنەدییە دەشڵێت: پلانەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا بۆ سەپاندنی باج لەسەدا 25 لەسەر بەرهەمە کەنەدییەکان، کارەسات دەبێت و زیان بە بازاڕەکانی بۆرسەی ئەمەریکا دەگەیەنێت.

گوتیشی: سەپاندنی ئەو باجانە سەرکەوتوو نابێت، چونکە تەنها لە پیشەسازی ئۆتۆمبێلدا، 7 یان 8 جار پێکاهەتەکانی لەنێوان ئۆنتاریۆ و میشیگان هاوردە و هەناردە دەکرێن.

لای خۆیەوە برایان هاوس، گوتەبێژی کاتی دۆناڵد ترەمپ، لەسەر لێدوانەکانی فۆرد دا گوتی، “سەرۆک ترەمپ بەڵێنی سیاسەتی گومرگی داوە، بۆ ئەوەی پارێزگاری لە کرێکارانی ئەمەریکی بکات، لە کارە نادادییەکانی کۆمپانیا و بازاڕە بیانییەکان“.

هەواڵی پەیوەندیدار

شێرکۆ حەبیب بۆ زاگرۆس: سه‌رۆك بارزانی توانی کوردستان بکاتە پانتایەکی سەقامگیری و پێکەوەژیان و برایەتی لە نێوان هەموو پێکهاتەکان

سەڵاح

وەزیری دەرەوەی تورکیا سەرەخۆشی لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات

یاسین

ئەوروپا پاکێجی گه‌وره‌ی سزاکان به‌ سەر ڕووسیادا ده‌سه‌پێنێت

سەڵاح