zagros news agency

سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە کەسوکار و هاوڕێیانی وەیسی ئاخر سەعید شێروانی دەکات

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە کەسوکار و هاوڕێیانی وەیسی ئاخر سەعید شێروانی دەکات

 

دەقی پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان:

 

زۆر به‌داخه‌وه‌ ئه‌مڕۆ پێشمه‌رگه‌ى قاره‌مان (وه‌يسى ئاخر سه‌عيد شێروانی) يه‌كێك له‌ بريندارانى هێرشه‌ مووشه‌كييه‌كه‌ى ڕۆژى 24ى ئادارى ڕابردوو له‌ سپيلكى سه‌ر به‌ ئيداره‌ى سه‌ربه‌خۆى سۆران، له‌ ئه‌نجامى سه‌ختيى برينه‌كه‌ی، گيانى له‌ده‌ست دا و شه‌هيد بوو.

 

سه‌ره‌خۆشيى قووڵم ئاراسته‌ى بنه‌ماڵه‌ و كه‌سوكارى به‌ڕێزيان و هاوڕێ و هاوسه‌نگه‌رانى ده‌كه‌م، له‌ دڵه‌وه‌ هاوسۆز و هاوخه‌ميانم. له‌ خواى مه‌زن داواكارم گيانى شه‌هيد به‌ به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به‌ هه‌مووان ببه‌خشێت.

 

نێچيرڤان بارزانى

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

2026/4/7

هەواڵی پەیوەندیدار

پردی مورتکەی گچکە نۆژەنکرایەوە

یاسین

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان

سەڵاح

گوته‌بێژی سوپای ئیسرائیل: حه‌ماس ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی بۆ ئاگربه‌ست له‌ غه‌ززه‌ پێشێل كرد و له‌ هێرشه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بین

سەڵاح