ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

عێراق ١٥٧ خێزانی لە کەمپی هۆڵەوە گەڕاندەوە

 

وتەبێژی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، ١٥٧ خێزانی ئاوارە لە کەمپی هولەوە لە باکوری رۆژهەلاتی سوریا گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان لە عێراق.

عەلی عەباس وتەبێژی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ زێدی خۆیان بەردەوامە و لە دوو رۆژی رابردوودا ١٥٧ خێزانی ئاوارە کە ژمارەیان ٦٥٢ کەس بوو لە کەمپی هولەوە گەڕانەوە بۆ ناوچەکانی خۆیان.

هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو خێزانە ئاوارانەی گەڕاونەتەوە عێراق سەرەتا بۆ ماوەی چەند هەفتەیەک یاخود چەند مانگێک لە کەمپی جەدعە لە عێراق دەمێننەوە و دوای ئەنجامدانی پشکنین بۆیان دەگەڕێنەوە ناوچەکانی خۆیان.

کەمپی هول دەکەوێتە باکوری رۆژهەڵاتی سوریا و زیاتر لە ٤٣ هەزار کەس لەخۆدەگرێت کە بە رەگەز عێراقی و سوری و بیانییەکانی نزیکەی ٤٥ وڵاتی دیکەی تێدایە.

هەواڵی پەیوەندیدار

نزیكەی ٣٠٠ دۆنم گەنمی جوتیاران سوتا

گوران

ڕیال مەدرید بایکۆتی مەراسیمی باڵۆن دۆر دەکات

یاسین

سبەی لیستی مووچەی مانگی پێنج رەوانەی بەغدا دەکرێت

یاسین