ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

لە بازگەكانی دێگەڵە و سماقووڵی دەست بەسەر ماددەی هۆشبەر گیراوە

 

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان ئاشكرای كرد كە لە بازگەكانی دێگەڵە و سماقووڵی دەست بەسەر زیاتر لە دوو كیلۆگرام ماددەی هۆشبەر گیراوە.

بەڕێوەبەرایەتییەكە لە راگەیەنراوێكدا بڵاوی كردەوە “لە دوو چالاکییدا لە سەرەتاکانی ئەم مانگە تاكو  18/12/2024 بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی بازگەکانی سەر بە (بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاساییش) لە بازگەی (دێگەڵە) و (سماقوولی) توانییان بڕی (2.5) کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆرەکانی هیرۆین و حەبی کپتاگۆن و ماریجوانا دەستبەسەردا بگرن.

بڵاویشی كردەوە “لەم دوو چالاکییەدا بە بەشداری تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان توانرا 3 کەس دەستگیربکرێن کە بەنیاز بوون ئەم بڕە ماددە هۆشبەرانە لە شاری هەولێر و دهۆک بڵاوبکەنەوە و کڕین و فرۆشتنی پێوە بکەن”.

جەختیشی كردەوە كە “لە دادگا دۆسیەی تاوان بۆ هەر سێ تۆمەتبار کراوەتەوە و بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵییەکان ڕووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە”.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی زێڕ لە بازارەکانی کوردستان

سەڵاح

مەریخ و موشتەری لە یەکتر نزیک بوونەتەوە تاكو زیاتر له‌ نۆ ساڵی دیكه‌ دووباره‌ نابێته‌وه‌

سەڵاح

شەش چەکداری سەر به ئێران لە سووریا کوژران

یاسین