zagros news agency

50 ئافرەت وەک پێشنوێژ و وتارخوێن لە نەینەوا دامەزراون

 

ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا، وردەکارییەکانی دامەزراندنی 50 ئافرەتی وەک ئیمام و وتاربێژ لەسەر میلاکی وەقفی سوننی لەو پارێزگایە ئاشکرا کرد.

ئەحمەد عەبد ڕەبە، ئەندامی ئەنجوومەنی پاریزگای نەینەوا ڕاگەیاند، “دوای ئەوەی لە پاریزگای نەینەوا ناوی دامەزراوەکان دەرچوو، ناڕەزایەتی گلەیی لای هاووڵاتیان دەستی پێ کرد، چونکە کارەسات لە بابەتی دامزراندنەکە ئاشکرا کرا، ئەویش دامەزراندنی 50 ئافرەت بووە وەک ئیمام و وتاربێژ لە وەقفی سوننی لە پارێزگای نەینەوا.”

ئەحمەد عەبد ئاماژەی بەوەش کرد، “ئەو کەسەی ڕاستەوخۆ بەرپرسیارە لەو هەڵە گەورەیە، وەقفی سوننە نییە، بەڵکو دیوانی پارێزگای نەینەوا و بەرێوەبەرایەتی سەرچاوە مرۆییەکانە، چونکە ئەوانە بەرپرسن لە دۆسیەی گرێبەست و دامەزراندن و دابەشکردنیان بەسەر بەشەکاندا، هەروەها دەستە و بەڕێوەبەرایەتییەکان داواکاری پێشکەش دەکەن کە پێویستیان بە ژمارەیەک فەرمانبەر هەیە بە گوێرەی بڕوانامەکانیان.”

گوتیشی: “بۆ دامەزراندنی فەرمانبەران لە نەینەوا، قوربانیانی تیرۆر یان شەهیدانیان لەبەرچاو نەگرتووە، پابەند نەبوون بە پێوەرە یاساییەکان و هەڵەی کارەساتبار و کاری نادروست ڕوویداوە.”

هەواڵی پەیوەندیدار

راگەیاندنی پارتی پیرۆزبایی لە دەزگای موکریانی دەکات

سەڵاح

قامیشلۆ…به‌ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێک دایک و کوڕێک گیانیان له‌ده‌ستدا و ده‌گوترێت ده‌ستی توركیای تێدابێت

سەڵاح

په‌يامى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌ یادی ڕۆژى ڕۆژنامه‌گه‌ريى كورديدا

سەڵاح