ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ڤلادیمیر پوتین: ڕووسیا چوار هه‌زار چه‌كدارى ئێرانى له‌ سووریا گواسته‌وه‌

سه‌رۆكى ڕووسیا ئاشكراى ده‌كات، كه‌ هێزه‌كانى ڕووسیا له‌ سووریا له‌ سه‌ره‌وه‌ختى كه‌وتنى ڕژێمه‌كه‌ى به‌شار ئه‌سه‌د، چوار هه‌زار چه‌كدارى ئێرانى له‌ سووریاوه‌ بۆ ئێران گواستووه‌ته‌وه‌. ئاشكراشی كرد كه‌ تا ئێستا له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د له‌ دواى هاتنى بۆ ڕووسیا قسه‌ى نه‌كردووه‌، به‌ڵام به‌نیازه‌ بیبینێت.

ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 19ى 12ى 2024 ڕایگه‌یاند: “ڕووسیا چوار هەزار چەکداری ئێرانی له‌ سووریاوه‌ بۆ تاران گواسته‌وه‌“.

له‌ باره‌ى بینینی به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكى پێشووى سووریا كه‌ ئێستا وه‌كو په‌نابه‌رى سیاسی له‌ مۆسكۆیه‌، گوتی: “بەنیازم قسە لەگەڵ ئه‌سه‌د بکەم، به‌ڵام تا ئێستا نەمبینیوە“.

له‌ لێدوانه‌كه‌یدا، باسى له‌وه‌ش كرد كه‌ ده‌یه‌وێت پرسیار لە به‌شار ئەسەد بكات سەبارەت بەو ڕۆژنامەنووسە ئەمریکییەی لە سووریا بێسەروشوێن بووە، گوتیشی: “پێموانییە ئەسەد چارەنووسی ئەو ڕۆژنامەنووسە ونبووە ئەمریکییە بزانێت، بەڵام لێی دەپرسم“.

له‌باره‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌ گه‌ڵ دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكى هه‌ڵبژێردراوى ئه‌مریكا كه‌ بڕیاره‌ له‌ 20ى 1ى 2025 پۆستى سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا وه‌ربگرێت، گوتی: “زیاتر لە 4 ساڵە قسەم لەگەڵ ترامپ نەکردووە، به‌ڵام ئامادەم بۆ قسەکردن لەگەڵیدا“.

 لە درێژەی قسەکانیدا گوتیشی: “دەبێت بیر لەوە بکەینەوە کە ئایا بنکە سەربازییەکانمان لە سووریا ده‌هێڵینه‌وه‌یان نا، پێشنیارمان کرد کە هاوبەشەکانمان بنکەی ئاسمانیمان لە سووریا بۆ مەبەستی مرۆیی بەکاربهێنن، هەروەها بنکەی دەریایی“.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆكی حكوومەت و باڵوێزی بەریتانیا: هەڵبژاردن لە کەشێکی ئارام و دادپەروەرانە و دوور لە ساختەکاری بەڕێوەبچێت

یاسین

چیرۆکی ئەم وێنەیە

یاسین

سەرۆکی حکومەت پڕۆژەی دووسایدی ڕێگەی( سپیلک-خەلیفان )ی کردەوە

یاسین