ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

هەڵاتنی ئەسەد…”ڕێککەوتنێکی گوماناوی” لەگەڵ ئیسرائیل لە بەرامبەر پاراستنى ژیانی

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان، بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا، لە دوا هەنگاوه‌كانی پێش ڕووخانی ڕژێمەکەی، زانیاریی سەربازیی هەستیاری ڕادەستی ئیسرائیل کردووە لە بەرامبەر دەستەبەرکردنی ڕێڕه‌وێكى پارێزراو و هەڵاتنی بۆ ڕووسیا.

بەگوێرەی ڕۆژنامەنووس عەبدولقادر سێلڤی لە ڕۆژنامەی “حوڕیەت”ی تورکی، ئەسەد لیستێکی پێشکەش بە ئیسرائیل کردووە کە شوێنی کۆگای چەک و فڕۆکە جەنگییەکان و سیستەمی مووشەکی تێدایە، لەگەڵ ئیسرائیل گرەنتی ئەوەی کردووە کە لەکاتی ڕۆیشتنیدا نه‌کرێتە ئامانج. وه‌ك ڕۆژنامەی “زە سەن”ی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە.

ڕێککەوتنە گوماناوییەکەی نێوان ئەسەد و ئیسرائیل لە کاتێکی هەستیاردا بوو، لەکاتێکدا ئیسرائیل دوای ڕووخانی حکوومەتی سووریا دەستی کرد بە هێرشی توندی ئاسمانی بۆ سەر شوێنە سەربازییەکانی سووریا.

هەندێک پێیان وایە ئەم لێدانانە دەرئەنجامی ڕاستەوخۆی ئەو زانیاریانەیە کە لەلایەن ئەسەدەوە ڕادەست کراون، کە یارمەتی ئیسرائیلی داوە ئامانجەکانی دەستنیشان بکات.

جێگای سەرنجە ئەسەد لە ساته‌وه‌ختى ڕووخانی دەسەڵاتەکەی لە وڵاتدا، ڕۆژی 8ی کانوونی دووەمی 2024 بە هەلیکۆپتەرێک بەرەو مۆسکۆ هەڵات و لەوێ مافی پەنابەری سیاسی لە ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕووسیا وەرگرت.

سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە ئەو فڕۆکەیەی ئەسەدی هەڵگرتبوو لە ڕادارەکانی فڕۆکەوانیدا دیار نەما، پێش ئەوەی شوێنی مەبەستەکەی بۆ ڕووسیا بگۆڕێت.

لە بەیاننامەیەکدا کە لە مۆسکۆوە بڵاوکراوەتەوە، ئەسەد بانگەشەی ئەوەی کردووە کە هیچ بژاردەیەکی دیکەی نییە جگە لە هەڵاتن، دوای ئەوەی بنکەی ڕووسیا لە لازقییە لەلایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە كرایه‌ ئامانج. ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو هێرشە بووە هۆی داڕمانی دوایین شوێنە سەربازییەکانی سووریا، وایکرد ڕۆیشتنی ئه‌سه‌د حەتمی بێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

سێ کوڕ و دوو نەوەی ئیسماعیل هه‌نییه‌ له‌ غەززە کوژران

سەڵاح

نرخی زێڕ لە هەلکشانە

یاسین

لەسەر پرسی مووچە، شاخەوان عەبدوڵا، لەگەڵ سوودانی و تەیف سامی قسەی کردوە، راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە

سەڵاح