ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

شاندێكی ئه‌مه‌ریكی بۆ یەکەمین جار ئه‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع كۆبووه‌وه‌

 

دیبلۆماتکارانی ئەمەریکا سەردانی دیمەشقییان کرد و بۆ یەکەمین جار کۆبوونەوەی فەرمییان لەگەڵ بەرپرسانی نوێی سوریادا ئەنجامدا کە لەلایەن هەیئەت تەحریر ئەلشامەوە سەرکردایەتی دەکرێن، لە کۆبوونەوەکاندا تاوتوێی داهاتووی پڕۆسەی گواستنەوەی دەسەڵاتییان لە سوریادا کرد.

دیبلۆماتکاری باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست باربەرا لیف و نوێنەری سەرۆکایەتی بۆ کاروباری بارمتەکان ڕۆجەر کارستێنس و ڕاوێژکاری باڵا دانیێڵ ڕوبینشتاین، یەکەمین دیبلۆماتکاری ئەمەریکایین لە دوای ڕووخانی ڕژێمەکەی ئەسەدەوە سەردانی دیمەشق بکەن.

وتەبێژێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا وتی ” لەگەڵ نوێنەرانی هەیئەت تەحریر ئەلشامدا کۆبوونەتەوە و تاوتوێی بنەماکانی گواستنەوەی دەسەڵاتییان کردووە کە لەلایەن ئەمەریکاوە پشتگیرییان لێدەکرێت. هەروەها تاوتوێی ڕووداوەکانی ناوچەکە و شەڕە گرنگەکەی دژ بە داعشییان کردووە.” شاندەکە لەگەڵ گروپە کۆمەڵایەتییەکان و ئەندامانی کۆمەڵگە جیاوازەکانی ناو سوریادا کۆبوونەتەوە و باسییان لە ” دیدی ئەوان کردووە بۆ داهاتووی وڵاتەکەیان و ئەوەی کە ئەمەریکا چۆن دەتوانێت یارمەتییان بدات.”

چەند ڕۆژێک دوای ڕووخانی ڕژێمەکەی ئەسەد، ئەمەریکا کۆمەڵێک بنەمای خستەڕوو، لەوانەش گشتگیری و ڕێزگرتن لە مافی کەمینەکانی سوریا و دەڵێت دەیەوێت ئەو بنەمایانە لە گواستنەوەی سیاسیی دەسەڵاتدا لە سوریا ببینێت.

هاوکات شاندەکە لە دیمەشق کارییان کردووە بۆ دەستکەوتنی زانیاری زیاتر سەبارەت بە ڕۆژنامەنووسی ئەمەریکایی ئۆستن تایس، کە لە ساڵی 2012 دا لە ماوەی کارکردنیدا لە سوریا دەستگیرکرا و تاوەکو ئێستا بێسەروشوێنە، هەروەها ئەو ئەمەریکاییانەی دیکەش کە لە ماوەی دەسەڵاتی ئەسەددا بێسەروشوێن بوون.

 

voa

هەواڵی پەیوەندیدار

پێدرێ پەیامێک بۆ هاندەرانی بارسا دەنێرێت

یاسین

پرێمەرلیگ.. مانسیتی بە سەرکردایەتی هالاند سەرکەوتنی بەدەستهێنا

یاسین

ڕوونكردنەوەیەك لە فەرمانگەی میدیا و زانیارییەوە

یاسین