zagros news agency

ئێران سێ سفری سەر دراو لادەبات

 

حکومەتی ئێران پڕۆژە یاسایەک  دەنێرێتە  پەرلەمان و دەیەوێت چوار سفری سەر دراوی تومەن لابدات و ناوەکەشی لە ریاڵەوە بۆ تومەن بگۆڕێت.

ئامانج لە‌م پڕۆژە یاساکە کەمکردنەوەی گرفتەکانی رێژەی هەڵاوسان و بەرزکردنەوەی توانای کڕینی تومەنە، هەروەها لە پێناو ئاسانکاریی مامەڵەی رۆژانە و زیادکردنی کارایی ئەم دراوەیە.

لەم پڕۆژە یاسایە‌دا هاتووە دوای پەسەندکردنی دوو کات هەیە بۆ گورینی دراوی کۆن بە دراوی نوێی ئێران.

حکوومەتی ئەم وڵاتە پێی وایە ئەم چاکسازییە بۆ باشترکردنی بازاڕی دراوی ئێران و کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی هەڵاوسان یارمەتیدەر دەبێت.

ئەم تەمایەی حکوومەتی ئێران لە کاتێکدایە، به‌های دراوی ئەم وڵاتە لەم ماوەیەی دواییدا به توندی دابەزیوە و نرخی یک دۆلاری ئامریکا هەتا نزیکەی ٨٠ هەزار تومەن بەرز بووەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

هەولێر… ئاگادارییەک بۆ خاوەنی موەلیدەکان

سەڵاح

مۆرینیۆ ستایشی فلۆرێنتینۆ پێرێز دەکات

یاسین

حکوومەتی عێراق ڕۆژێک ماتەمینیی گشتیی ڕاگەیاند

سەڵاح