zagros news agency

عێراق لە زیادبوونی جموجۆڵی تیرۆریستان نیگەرانە

وەزیری دەرەوەی عێراق دەڵێت، لە زیادبوونی جمجوڵی تیرۆریستان لە سووریا نیگەرانین.
فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لەگەڵ هاوتا عومانییەکەی کۆبووەوە و لە دوای ئەم کۆبوونەوە لە وڵامی مێدیایان گوتی: بەوردی چاودێریی دۆخی سووریا دەکەن و بەقووڵی لە جومجوڵ و گەشەکردنی رێکخراوە تیرۆریستیەکان لە سووریا نیگەرانن. فوئاد حوسێن دەشڵێت؛ هیواخوازین پرۆسەی گواستنەوەی سیاسی لە سووریا گشتگیربێت و هەمووان تیایدا بەشداری بکەن و هەروەها ببێتە هۆیەک بۆ سەقامگیریی ئەم وڵاتە لەداهاتوودا.

هەواڵی پەیوەندیدار

فڕینی فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل لە نزیک سنووری ئێران

یاسین

‎گرنگە دوای رۆژو شكاند ئاو بخورێتەوە

گوران

گوتەبێژی حکوومەتی ئێران: لە شەڕی ١٢ ڕۆژەدا ١٠٦٢ کەس کوژراون

یاسین