ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

خولی ئەڵمانیا.. بوروسيا دۆرتمۆند لە دەرەوەی یاریگای خۆی سێ خاڵی گرنگی بەدەستهێنا

لە یاری هەفتەی 15ی خولی ئەڵمانیا، یانەی بروسیا دۆرتمۆند بووە میوانی ولفسبۆرگ.

 

لە کۆتاییدا زەردەواڵەکان توانیان یارییەکە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە ولفسی خاوەن یاریگا ببەنەوە.

 

هەر لە تایمی یەکەمدا دۆرتمۆند گورزی خۆیان وەشاند کاتێک توانیان سێ گۆڵ لە ماوەی تەنیا پێنچ خولەک و لە خولەکەکانی 25، 28 و 30 لە ڕێگەی هەریەکە لە یاریزانان مالێن، ماکسیمیلیان بێیر و جولیان براندێت تۆمارکرد.

 

لە تایمی دووەم و لە سەرەتادا ولفسبۆرگ دوو گۆڕانکاری ئەنجامدا و لە خولەکی 58 گۆڵێکی لەڕێگەی یاریزان ڤاڤرۆ تۆمارکرد، دوای ئەوەش ناوبژیوان یاریزانێکی دۆرتمۆند بەکارتی سوور لە خولەکی 62 کردە دەرەوەی یاریگا،

دوای ئەوە چەندین هەوڵی تر درا بۆ هەژاندی تۆڕی گۆڵی یەکتر، بەڵام هیچکامیان سەرکەوتوونەبوون و یارییەکە بەو شێوەیە کۆتاییهات.

 

بەم ئەنجامە، دۆرتمۆند بە کۆکردنەوەی 25 خاڵ لە پلەی شەشەمی ڕیزبەندی دێت، ولفسبۆرگیش لە پلەی 11 دایە و 21 خاڵی هەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە سەرەتای ئەمساڵەوە دەیان ئافرەت لە سووریا کوژراون

یاسین

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق دەكات

یاسین

خولە بەهێزەکان.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ شەممە

یاسین