zagros news agency

خەونی تۆپی زێڕین داهاتووی سەڵاح یەکلایی دەکاتەوە

 

خەونی بردنەوەی تۆپی زێڕین لە ساڵی 2025 ڕۆڵی گەورەی هەیە لە زیادکردنی چانسی مانەوەی محەمەد سەڵاحی میسری بۆ وەرزی داهاتوو لەگەڵ لیڤەرپوول.
گرێبەستی ئێستای سەڵاح لەگەڵ لیڤەرپوول لە هاوینی 2025 کۆتایی دێت، هەروەها دەتوانێت بە خۆڕایی لەگەڵ هەر یانەیەک واژۆ بکات، ئەمەش لە مانگی یەکی داهاتووەوە دەستپێدەکات.
ڕۆژنامەی “میرۆر”ی بەریتانی لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندووە: سەڵاح بە تەواوی ئاگاداری گرنگی تێپەڕاندنی ئەفسانەی بیلی لیدل لە لیستی گۆڵکارانی لیڤەرپوول لە هەموو سەردەمێکدایە، چونکە لە ئێستادا بە تۆمارکردنی 229 گۆڵ پلەی چوارەمی بەدەستهێناوە.
لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئەو بۆ شکاندنی ژمارە پێوانەییەکان دەژی و لەکاتێکدا پێدەچێت ژمارەی گۆڵەکانی یان ڕاش کە 346 گۆڵە، بەڵام ئێستا ئەستێرە میسرییەکە چاوی لەسەر پلەی سێیەمی گۆردۆن هۆدجسۆنە.

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیامێکی هاوخەمی لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان

یاسین

ئۆکراینا بە 430 درۆن هێرش دەکاتە سەر مۆسکۆ

گوران

وادەی دەستپێکردنەوەی ڕاوکردنی ماسی ڕاگەیەندرا

یاسین