ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، پيرۆزبايى له‌ مه‌سيحييان ده‌كات

 

به‌بۆنه‌ى هاتنه‌وه‌ى ياد و جه‌ژنه‌كانى كريسمس و له‌دايكبوونى حه‌زره‌تى عيساى مه‌سيحه‌وه‌ (سڵاوى خواى لێ بێت)، به‌ گه‌رمى و له‌ دڵه‌وه‌ پيرۆزبايى له‌ هاووڵاتييانى ئازيزى مه‌سيحيمان له‌ هه‌رێمى كوردستان و عێراق و له‌ ته‌واوى جيهانى مه‌سيحى ده‌كه‌م. هيوادارم جه‌ژنى ئارامى و ئاسووده‌يى بێت، هه‌مووان پشوويه‌كى خۆش به‌سه‌ر به‌رن و بۆ هه‌موو لايه‌ك ساڵێكى پڕ له‌ كامه‌رانى و سه‌ركه‌وتن بێت.

هه‌ر به‌م بۆنه‌يه‌وه‌ هه‌موو هاووڵاتييانى مه‌سيحيمان دڵنيا ده‌كه‌ينه‌وه‌ كه‌ وه‌ك هه‌ميشه‌ پارێزه‌ری مافه‌كانيان ده‌بین و به‌رده‌وام ده‌بین له‌ کارکردن بۆ به‌هێزکردنی به‌ها هاوبه‌شه‌كانمان و قووڵکردنه‌وه‌ی كولتوورى فره‌ڕه‌نگيى ئايينى و نه‌ته‌وه‌يى، پێكه‌وه‌ژيان، يه‌كترقبووڵكردن و لێبورده‌يى له‌نێوان هه‌موو پێكهاته‌كاندا. كوردستان بێ جياوازى به‌ نيشتمان و لانه‌يه‌كى ئارام بۆ هه‌مووان ده‌مێنێته‌وه‌.

جه‌ژن له‌ هه‌موو لايه‌ك پيرۆز بێت، هه‌موو ساڵێك به‌ خۆشى.

نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2024/12/24

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمڕۆ مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت

یاسین

مەریوان قەرەنی: کاتێک مەسرور بارزانی سەردانی بەغدا دەکات بۆ بەدەستهێنانی دەستکەوت و کۆتایی هێنان بەکێشەیەکە

دڵشاد

دادگایه‌كی به‌غدا سكاڵایه‌كی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق دژی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌ت كرده‌وه‌

سەڵاح