zagros news agency

زێلێنسکی: سەربازانی کۆریای باکوور سێ هەزارکەسیان لە شەڕدا کوژراون و بریندار بوون

 

ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا دەڵێت، زیاتر لە سێ هەزار سەربازی کۆریای باکوور لە ناوچەی کورسک لە هێڵی پێشەوەی ڕۆژئاوای ڕووسیا کوژراو و برینداربوون، ویڕای نیگەرانی بەوەی کۆریای باکوور بە مەبەستی تۆڵەسەندنەوە هێزی زیاتر رەوانە بکات.

زێلێنسکی لە سەکۆی کۆمەڵایەتیی ئێکس پەردەی لەسەر ئەمە لادا، ژمارەیەکی زۆر زیاترە لە خەمڵاندنی کۆریای باشوور کە ئاماژە بە کوژران و برینداربوونی نزیکەی 1100 کوژراو و برینداری کۆریای باکووری داوە.

ناوبراو بە پشتبەستن بە ڕاپۆرتێک لە ئۆلیکساند سیرسکی فەرماندەی باڵای سەربازی ئۆکرانیاوە، گوتی: بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکان، ژمارەی کوژراو و بریندارانی کۆریای باکوور لە ناوچەی کورسک هەتا  ئێستا لە سێ هەزار سەرباز تێپەڕیوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ته‌كه‌ز ل سه‌ر گه‌هاندنا پرۆژێن خزمه‌تگوزارى و كێمكرنا روتینێ هاتە كرن

سەڵاح

بانکی جیهانی: بنیاتنانەوەی سووریا ٢١٦ ملیار دۆلاری پێویستە

یاسین

عێراقچی: جەخت لە یەکپارچەیی خاکی سووریا دەکەینەوە

یاسین