zagros news agency

دابەزینی بەهای دراوی ئێران نزمترین ئاستی خۆی لە مێژوودا تۆمار کرد

رۆژی پێنجشەممە ٢٦ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤ تومەنی ئێران نزمتری ئاستی خۆی لە بەرانبەر دۆلار و دراوی وڵاتاندا تۆمار کرد.
ئەمرۆ لە بازاری دراوی تاران، بەهای دۆلارێکی ئەمریکا لە ٨٠هەزار تومەنی ئێران تێپەڕی و یەک دۆلار به ٨٠ هزار و ١٠٠ تومەن فرۆشرا.
هاوکات بەهای دراوەکانی دیکەش لەم بازاڕە بەرز بووەوە و یەک یۆررۆ به ٨٠ هەزار و ٢٥٠ تومەن و یەک پاوەنی بەریتانیاش بە ١٠٠هەزار و ٣٥٠ تومەن گۆڕدرایەوە.
بهای ١٠٠٠ دیناری عێراقیش گەیشتە ٦٠هەزار و ١٢٥ تومەن.
لە هەمان کاتدا بەهای زێڕیش لە ئێران زیاتر بەرز بووەتەوە.
دابەزینی به‌های دراوی ئێران لە کاتێکدا لە دابەزین دایە، ئیسرائیل بەردەوام هەڕەی لێدانی ئەم وڵاتە دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

دۆخی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە

گوران

زانا مه‌لا خالید بۆ زاگرۆس: چاوه‌ڕوانی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی پارتی بن

یاسین

‎ترامپ: ئێران لە بەردەم ڕووخاندن بوو و ئامادە بوو هەموو شتێکمان پێ بدات

گوران