zagros news agency

لە گەڕەکێکی کۆنی دیمەشق گۆڕێکی بەکۆمەڵ دۆزرایەوە

ئاژانسی فەرمیی حکوومەتی سووریا (سانا) بڵاوی کردەوە، لە گەڕەکی قەدەم، کە یەکێکە لە گەڕەکە دێرینەکانی شامی پایتەختی سووریا، لەنێو ماڵێکدا گۆڕێکی بەکۆمەڵ دۆزراوەتەوە کە ڕووفاتی چەند کەسێکی تێدایە.
بەگوێرەی سانا، گەڕەکەکە دەکەوێتە دەروازەی باشووری دیمەشق و گۆڕەکە لەلایەن کرێکارانی نۆژەنکردنەوە لە کاتی کارکردندا دۆزراوەتەوە و تا ئێستا ڕووفاتی سێ کەس دەرهێنراوە.
سانا ئەوەشی گوت، لێکۆڵینەوەکان لەلایەن تیمە پەیوەندیدارەکانەوە بۆ ناسینەوەی ناسنامەی قوربانییەکان و دەرهێنانی ڕووفاتەکانی دیکە لە گۆڕەکەدا بەردەوامە.
جێی باسە، لە 20ـی ئایاری 2025ـدا لە گوندەوارەکانی دیمەشق ڕووفاتی 25 کەس لە گۆڕێکی دیکەی بەکۆمەڵدا دۆزرایەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

Appel لە نوێترین وەشانیدا تایبەتمەندیەکی نوێ زیاد دەکات

یاسین

کۆمپانیای Anthropic دۆخی دەنگی زیاد کرد بۆ ئەپەکی

یاسین

وەزیری کارەبای ئێران: بێئاوی هۆکاری سەرەکیی بێکارەباییە

یاسین